خۆیشى مردار بووەوە

پشیلەیەک کارەبای گەڕەکێک دەکوژێنێتەوە

964+

وریا فەتاح

پشیلەیەک کەتنى نایەوە و بووە هۆى دروستکردنى شۆرت لە کارەباى گەڕەکێک و خۆیشى مردار بووەوە.

بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى، هۆبەی چاککردنەوەی پارکی ئازادی ئاگادارکرایەوە کە کێشەیەک لە فیدەری 12 هەیە دەرناچێت، دوای پشکنینی ورد بۆ فیدەرەکە، دەرکەوت تەلی 11kv  لێکئاڵابوو و چارەسەر کرا .

وەک باسى دەکات، محاویلەى 38 فیدەرى 12، بەهۆى پشیلەیەک شۆرتى دروستکردبوو و بووە هۆى سووتانى محاویلەکە، هەر بۆیە دوای چارەسەرکردنی کێشەکان کاروبای فیدەرەکە ئاسایی بوەوە.

بەپێى ئەو وێنانە بێت کە کارەباى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، پشیلەکە دواى کەتنەکە مردار بووەتەوە و کەوتووەتە خوارەوە.