بەهۆی خانەنشین بوونیەوە
دوای 30 ساڵ باخچەکەی جێهێشت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لەوەتەی هەیە لە خەمی رازاندنەوەی باخ و باخچەکاندایە ئێستا لە نێو لیستی خانەنشینکراوەکاندایە و دەبێت هەم فەرمانگەکەیی و هەم ئەو باخچەیەش جێ بهێڵێت کە چەند ساڵە بە دەست و پەنجەی خۆی گەورەی دەکات.
ساڵح قادر، بەڕێوەبەری باخچەکانی گەشتوگوزاری سلێمانییە، دوای سی ساڵ لە خزمەتکردن، ئێستا بەهۆی خانەنشینییەوە دەبێت ماڵئاوایی لە باخچەکەیی و هاوڕێکانی بکات.
20 ساڵی رەبەقە لەگەڵ هاوسەرەکەی بەیەکەوە لە هەمان فەرمانگە کار دەکەن، ئێستا هاوسەرەکەی بەڕێوەبەری کارگێڕی گەشتوگوزاری سلێمانییە، رەنگە هیچ کەس بەقەد ئەو تێنەگات ئەم خانەشینبوونە چ مانایەکی هەیە.
هاوکار و هاوپیشەکانی ساڵح قادر لە شوێنی ئیشەکەی گەواهی دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ کارەکەی دەدەن و بەڕێوەبەرەکەی بە 964ـی وت، لە شوێنی خۆی کەسی شیاوی جێهێشتووە، بەڵام دەبێ هەموو رۆژێک سەردانمان بکات.
راستە، ساڵح لەگەڵ خانەنشین بوونی بەشێکی گەورەی رۆحی جێدەهێڵێت، بەڵام لەناو ماڵەکەی خۆیدا باخچەیەکی گەورەی دروستکردووە و بێ گوڵ و گوڵزار نابێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر