پیر شالیار
گەورەترین ئاهەنگی هاوسەرگیری لە مێژوودا
964+
ژووری هەواڵ
پیرشالیار، زەماوەندێک کە هەندێک مێژووەکەی بۆ دوو هەزار ساڵ و هەندێکی تریش بۆ هەزار ساڵ یان 900 ساڵ بەر لە ئێستای دەگێڕنەوە کە تێیدا پێکهاتەکانى کاکەیى و موسڵمان و زەردەشتى بەبێ جیاوازى دەستى یەک دەگرن و دڵخۆشى خۆیان دەردەبڕن.
چیرۆکى پیرشالیار چییە؟
بیروبۆچونى جیاواز هەیە، هەندێک بۆ ئاینى زەردەشتى یان میترایى یان یارسانى دەیگێڕنەوە و بەشێکیش بۆ یادى دروستبوونى پەرلەمانى هەورامان، بەڵام ئەوەى هەمووان کۆکن لەسەرى ئەوەیە کە زەماوەندێکى کوردییە و مەرجى بەشداریش لە زەماوەندەکە پۆشینى جلوبەرگى کوردییە.
بۆتان، وردەکارى زیاتر لە بارەى زەماوەندى پیرشالیار دەخاتەڕوو.