کێ بۆی هەیە بەشدار بێت؟

هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە پێنجوێن بەڕێوەدەچێت

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون، هەڵمەتێکی نەهێشتنی نەخوێندەواری بەڕێوەدەبات بۆ ئەو کەسانەی کە هیچ خوێندەواریان نییە.

خولەکە سەرەتاییە و ئەو کەسانە سوودی لێ وەردەگرن، کە هیچ خوێندەواریان نییە.

یادگار مەحمود، سەرپەرشتیاری راگەیاندنی پرۆژەکە بە 964ی راگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی داهاتوودا خولەکە دەستپێدەکات و تا ئێستا دە کەس ناویان نووسیوە و بەپێی ئەو ئەزموونەشی هەیانە، لەگەڵ دەستپێکی خولەکە خەڵکی زیاتر دێت.

وتیشی، خولەکە لە دوو وانە پێکدێت، کە کوردی و بیرکاریین و ئەلف و بێ و ژمارەکان دەوترێتەوە و بەو کەسانەی کە بەشدارن.

ئەوەشی خستەڕوو، خولەکە بۆ ئەو تەمەنە دەگونجێت، کە چیدی ناتواندرێت لە قوتابخانە داغڵ ببێت، واتا هەرکەس نەچووبێتە قوتابخانە و ئێستا تەمەنی تێپەڕیبێت، ئەوا دەتوانێت بەشداربێت لە خولەکە.

رۆژی دەستپێکی خولەکە رۆژی 2.2.2025ە و مامۆستا دابینکراوە و ئامادەیە و یادگار مەحمود وتی، ئەگەر ژمارەی فێرخوازەکان زیاد ببن ئەوا مامۆستای دیکەش دابین دەکەن و فێرخوازانیش دەکەن دوو گروپ.

“سەبارەت بە کاتەکانی خولەکە، بەیانیان کاتژمێر 09:00 بۆ کاتژمێر 11:00دەبێت و دوای نیوەڕۆش کاتژمێر 02:00 دەستپێدەکات بۆ کاتژمێر 04:00” یادگار مەحمود وای وت.

بۆ ناوتۆمارکردنیش داوای کرد پەیوەندی بکرێت بەو ژمارانە:

07506010404

07706010404

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شاندى پێنجوێن (شارى فێربوون) له‌ سعودیه‌ن بۆ خۆتۆمارك...

شاندى پێنجوێن (شارى فێربوون) له‌ سعودیه‌ن بۆ خۆتۆماركردن له‌ ئاستی نێودەوڵەتیدا