لە کەلار
باوکێک بە ئۆتۆمبێل منداڵەکەی خۆی شێلا و گیانی لەدەست دا
964+
میلاد جەلال – کەلار
کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی شەهیدانی لە قەزای کەلار باوکێک تووشی کارەسات بوو، بە ئۆتۆمبێلەکەی لە منداڵەکەی دا و گیانی لەدەست دا.
هاتوچۆی گەرمیان لەسەر رووداوەکە رایگەیاند، لە ناو شاری کەلار نزیک گەڕەکی شەهیدان، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان گیانی لەدەستدا.
دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر بووە و پاش ئەوەی منداڵەکە بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.