گردبوونەوە
نۆژەکردنەوەی دوکانەکانی قەیسەری تەواو نەبووە کەچی کرێش دەدەن
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
بەشێک لە دوکاندارانی قەیسەری هەولێر گردبوونەوە و ئەوان دەڵێن دوکانەکانیان نۆژەنکردنەوەی ماوە کەچی مانگانە بێ ئەوەی ئیش بکەن کرێ دەدەن.
موعتەسەم عەبدولقادر، خاوەن دوکان بە964ـی وت، “بەپێی پلان دەبوایە بەشەش مانگ ئێمە بگەڕێینەوە ناو دوکانەکانمان بەڵام وا نۆ مانگی بەسەرداچوو و ئێستاش کارکردن تێدا وەستاوە، سەرەڕای ئەوەش هەتاوەکو ئێستا مانگانە کرێی دوکانەکانیشمان لێ وەردەگرن”.
“بەلێندەری پرۆژەکە دەڵێت، ئەوەندە پارەم پێدراوە لە نۆژەنکردنەوەی دوکانەکان خەرجم کردووە و ئێستاش پارە نەماوە و حکومەتیش پارەی دیکە نادات تاوەکو ئەوەی ماوە تەواوی بکەین” عەزیز محمد، خاوەنی دوکان لە بازاڕی قەیسەری، ئەمەی بە964 وت.
5.5.2024 لە شاری هەولێر 227 دوکان لە بازاڕی قەیسەری سووتا و ئێستا دوایی 9 مانگ کارکردن لە 177 دوکان و 55 کۆگا وەستاوە بەهۆی خەرجنەکردنی پارە لەلایەن حکومەتەوە بۆ بەلێندەرەکان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی