قایمقام: چاومان زیاتر له‌سه‌ر كه‌رتى په‌روه‌رده‌یه
دوو قوتابخانه‌ى خورماڵ دواى نۆژه‌نكردنه‌وه راده‌ستى ئیداره‌كانیان كرانه‌وه
964+
ئەمەل ناجی – خورماڵ
له قه‌زاى خورماڵ دوو قوتابخانه دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌يان راده‌ستى ئیداره‌كانیان كرانه‌وه و قایمقامیش ده‌ڵێت، گرنگی به هه‌موو كه‌رته‌كان ده‌ده‌ین به‌ڵام چاوی زیاتریان له‌سه‌ر كه‌رتى په‌روه‌رده‌یه.
نوخشە ناسیح، قایمقامی ناوه‌ندى پارێزگاى ھەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، لە ساڵی رابردوودا نۆ قوتابخانە و دایەنگە لە ناوەندی پارێزگا و ناحیەی سیروان نۆژەنکراونەتەوە، ئەمڕۆش لە قەزای خورماڵ ئەم دوو قوتابخانەیە دوای نۆژەنکردنەوەیان رادەستی ئیدارەی قوتابخانەکان کرانەوە.
وتیشی “چوار قوتابخانەی دیکەش لە پلاندایە کە نۆژەن بکرێنەوە”.
سەبارەت بە تێچووی تۆژه‌نكردنه‌وه‌كانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بودجەی نۆژەنکردنەوەی سەرجەم قوتابخانەکان 150 ملیۆن دینار بووە، تێچووەکەش لەو سەرچاوانەوە وەرگیراوە کە بەردەوام ھاوکاریيان دەکەن، وتیشی “ھەوڵ دەدەین بەردەوام بین لەسەر ئەم جۆرە پرۆژانە، چونکە بواری پەروەردە یەکێکە لە گرنگترین بوارەکان”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن