مشکی تووشی شێرپەنجە کردووە

ئاگاداری ئەم پێکهاتەیە بن؛ مۆمە و پارێزگاری لە خواردەمەنی دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

بیوتیل هایدرۆکسی ئەنسۆڵ B.H.A، یان بیوتیل هایدرۆکسی تۆلین B.H.T، ئەم دوو مادەیە کە وەک مۆمن و وەک پارێزگاری لە پێکهاتەی خۆراک بەکاردەهێنرێن، هۆکارن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە و جگەر.

پزیشکێکی پسپۆڕ هۆشیاری ئەوە بڵاودەکاتەوە، کە سەرەڕای قەدەغەکردنی، بەڵام هێشتا لە ژمارەیەک خۆراک بەکاردەهێنرێ.

ئەو ماددانە، وەک پارێزەر لە پیشەسازی خۆراکدا بۆ زیاتر لە چوار هەزار و 600 جۆر بەرهەمی خۆراکی بەکاردێت، پزیشکی پسپۆڕ لە گۆشت و خۆراک، دکتۆر شاڵاو عارف بە 964ی وت، بەرهەمی گۆشتەمەنی، رۆنی زەیت، بنێشت و جپسی پەتاتە بەشێک لەو ماددە خۆراکی و پێکهاتانەی کە وەک پارێزەر ماددەکەیان تێ دەکرێت.

ئەم ماددەیە پێکهاتەیەکی مۆمییە، لە پیشەسازی پەترۆکیمیاویدا بەرهەم دێت، کە مەبەست لێی نەوتە، سەرچاوە زانستییەکان دەڵێن، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1947 لە پیشەسازی خۆراکدا بەکارهاتووە.

دکتۆر شاڵاو عارف روونی دەکاتەوە، بە گوێرەی تویژینەوە زانستییەکان، بەکارهێنانی رێژەی بەرزی ئەم پارێزەرە، کە وەک تاقیکردنەوە لەسەر مشکی تاقیگەیی ئەمجامدراوە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە و شێرپەنجەی جگەری بەرزکردووەتەوە.

لە ساڵی 1990 وە، پسپۆڕانی بواری سەلامەتی خۆراک داوای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی دەکەن، دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاش بەکارهێنانی لە پیشەسازی خۆراکدا سنوردار کردووە، بەڵام بە قسەی ئەو پسپۆڕە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا ئەم پارێزەرانە لە خۆراکە جۆربەجۆرەکان بەدی دەکرێ.

وێنەی پێکهاتەی B.H.A

+964صورة من منصة (شبكة):