لەترسی لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ

رێگاوبانی هەولێر تەنیشتەکانی پردە گەورەکان پاک دەکاتەوە

شۆڕش قادری

بەمەبەستی رێگەگرتن لە دروستبوونی لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ، رێگاوبانی هەولێر دەستیکرد بە پاککردنەوەی تەنیشتی پردە گەورەکان.

رزگار عەبدولکەریم لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 28.1.2025 لەپێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان و بە ئامانجی باشترکردنی رێگاوبان و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ، دەستکرا بە پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی تەنیشتەکانى پردی بەستۆڕە لە رێگای هەولێر – پیرمام”.

“تەواوی خۆل و پاشماوەی باران و زبل و خاشاکی ئەو شوێنە، لەلایەن تیمەکانمان لابراوە و ئەو کارەش رێگە لە دروستبوونی لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ لەکاتی بارانبارین لە داهاتوو دەگرێت”، رزگار عەبدولکەریم وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیشت و ژێری سەرجەم پردەکانی دەورووبەری هەولێر پاک دەکەنەوە کە نزیکەی 40 پرد دەبن.

ژینگەپارێزی هەولێر سەر و ژێری پردەکانی پاک کردەوە

ژینگەپارێزی هەولێر سەر و ژێری پردەکانی پاک کردەوە