له رۆژانی پشوودا سلێمانی به‌رنامه‌ی كاره‌بای ده‌گۆڕێت
964+
رێژوان مامە قادر- سلێمانی
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی كوردستان سێ رۆژ پشووی لە سەرجەم دامودەزگه‌کانی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی کارنامەی مۆلیدە ئەهلییەکانی گۆڕی.
تاریق سەمین سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ” بەرنامەكه پێشتر 6:30 بەیانی تا 08:00 كاره‌با هەبوو، دواتر کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ بۆ 01:00 شەو بوو، ئه‌مه هەرکات کارەبای نیشتیمانی نەبوایە، بەڵام ئەم سێ رۆژەی پشوو لە کاتژمێر 11ی سەر لەبەیانی دەبێت تا کاتژمێر 01:00 ی شەو”.
وتیشی، تەنیا کاتژمێر 4 تا 5ی ئێوارە کارەبا نابێت، چونکە سەری مانگ ئەو کاتژمێرە بۆ مۆلیدەکان هەژمار ناکرێت.
هەروەها تاریق سەمین وتیشی، ئەوە بۆ هاوڵاتی و مۆلیدەکانیش کێشەیە، چونکە بەیانیان کارمەندانی کەرتی تایبەت کە پشوویان نییە، پێویستیان بە کارەبایە، دواتر کاتژمێر 4 بۆ 5 ئەگەر کارەبای نیشتیمانی نەبێت، هاوڵاتیان بێ کارەبا دەبن و مۆلیدەکانیش بە پێی ئەو خشتەیە فشاری زیاتریان دەكه‌وێته‌سه‌ر.
حكومه‌تی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پشووی سێ رۆژی له سه‌رجه‌م داموده‌زگه‌كانی حكومه‌ت راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.