هەواڵەکان

درۆن شەش هاوڵاتی لە كوردستان كوشت و بکوژانى تاقانەکەى کەلاریش بە سێدارە حکومدرا

ژووری هەواڵ

مانگێک بەسەر کوشتنەکەیدا تێنەپەڕى، دادگا سزاى لەسێدارەدانى بەسەر بکوژانى گەنجەکەى کەلاردا سەپاند کە تاقانەى شەش خوشک بوو و کەسوکارەکەشى داواى جێبەجێکردنى حوکمەکەى دەکەن.

دواى ئەوەى هەزاران فەرمانبەر و مامۆستا خانەنشین بوون، هەڵگرانى ماستەر و دکتۆرا کەوتنە خۆیان و دەیانەوێت بچنە شوێنى ئەو کەسانەى خانەنشین بوون.

تورکیا واز لە هەرێمى کوردستان نایەنێت و هەر رۆژێک شوێن و ناوچەیەکى کوردستان بۆردومان دەکات، ئەمڕۆش بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا دوو هاوڵاتى مەدەنى گیانیان بەخشى.

2025 ساڵى زێرە و لە 27 رۆژى یەکەمى ئەو ساڵەدا نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ سەروو 20 هەزار دینار لە بازاڕدا بەرز بووەتەوە.