پلەکانی گەرماش دادەبەزن

باران خەبەر و باسی نییە

964+

ژێوار خدر

ئەم دوو رۆژەش کەشوهەوا جێگیرە و باران هیچ سەروسۆراغێکی نییە، بەڵام جەوەکەی کەمێک ساردتر دەبێت لە دوێنێ.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 27.1.2025، لەناو شارەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما بە یەک دوو پلە نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.

بۆ بەیانش جیاوازییەکی ئەوتۆی نابێت لەگەڵ ئەمڕۆ، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە بەشێک لە ناوچەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی بەغدا، دیالە و کوت پێشبینی دابارینێکی مامناوەند دەکرێت و ئاماژە بەوەشکراوە کەشەکە لە هەرێم جێگیرە و پێشبینی هیچ بارانێک ناکرێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ سێشەممە بەم شێوەیەیە:

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 15 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

سۆران: 12 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى 27- 01- 2025

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت