گەرمیان

قەڵاى شێروانە بەهۆى بوومەلەرزەکانەوە زیانى پێگەیشتووە؟

964+

میلاد جەلال

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، زنجیرەیەک بوومەلەرزەى یەک لەدواى یەک لە گەرمیان روویاندا و قەڵاى شێروانەش، سەلامەتە.

لە کاتژمێر 3:14 خولەک یەکەم بوومەلەرزە روویداوە و کۆتا بومەلەرزەش لە کاتژمێر 5:07 خولەک بووە، بەڵام بەپێى بەدواداچوونەکانى پەیامنێرى 964، هیچ زیانێکى گیانى لێ نەکەوتووەتەوە و هەندێ وردە زیانى مادى هەبووە بەتایبەت کەوتنى کەلوپەلى سەر رەفەى مارکێت و دوکانەکان.

پەیامنێرى 964 چووە قەڵاى شێروانە و ویستى بزانێت بەهۆى بومەلەرزەکانەوە زیانى پێگەیشتووە، بەڵام لە بەدواداچووونەکاندا دەردەکەوێت شێروانە سەلامەتە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنج بوومەلەرزە لە گەرمیان روویاندا

بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنج بوومەلەرزە لە گەرمیان روویاندا