500 نەمامی زەیتونی لێ چێندرا

دارستانێکی سووتاوی قەزای دوکان سەوز دەکرێتەوە

ژێوار خدر

مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای دوکان لە هەڵمەتێکدا سەوز کرایەوە و کۆمەڵێک نەمامی تازەی لێ چێندرا.

قایمقامیەتی دوکان، نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەهاوکاری رێکخراوێک هەڵمەتێکییان دەستپێکردووە بۆ سەوزکردنەوەی دارستانی مۆنۆمێنتی ئەنفال، کە پێشتر لە چەند رووداوێکی جیاوازی ئاگر کەوتنەوەدا بەشێک لە دارەکانی دارستانەکە سووتابوون.

دەشڵێت، لە هەڵمەتەکەدا 500 نەمامی زەیتون لە شوێنی دارە سووتاوەکان نێژراون، لە داهاتووشدا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ زیاتر سەوز کردنی قەزای دوکان و گرنگیدان بە ژینگەی سنورەکە .