دانیشتوانى گوندى کەردز

لە رێگەى بەرهەمهێنانى کارەبا لە وزەى خۆرەوە چارەسەرى کەمئاویشیان کرد

964+

شۆڕش قادری

دانیشتووانی گوندی کەردز لە سنوری قەزای قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر كارەبا لە وزەی خۆر وەردەگرن و لەو رێگەیەشەوە کێشەی کەمئاوی گوندەکەیان چارەسەر کردووە.

دڵشاد حوسێن هیرانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی وت، “گوندی کەردز نزیکەی 85 ماڵی تێدایە کە 50 لەو ماڵانە سوود لە وزەی خۆر وەردەگرن، بەکارهێنەرانی وزەی خۆر لە گوندەکەش روو لەزیادبوونە”.

“جگە لە ماڵەکان چەند بیرێکی ئاوی گوندەکەش بە وزەی خۆر کار دەکەن، ئەوەش کێشەی کەمئاویی بەهۆی کارەباوە لە وەرزی هاویندا چارەسەر کردووە”، دڵشاد حوسێن وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە یەکەم گوندە لە سنوری هەولێر کە بەو رێژەیە، کارەبا لە وزەی خۆر وەردەگرن.

زیاتر لە 13 مێگاوات كارەبای وزەی خۆر لە سلێمانی بەرهەم د...

زیاتر لە 13 مێگاوات كارەبای وزەی خۆر لە سلێمانی بەرهەم دەهێنرێت

کۆمپانیایەکی چینی بە وزەی خۆر کارەبا بۆ هەرێم دابیندەک...

کۆمپانیایەکی چینی بە وزەی خۆر کارەبا بۆ هەرێم دابیندەکات