هەواڵەکان

ئەو پیاوەى هەمووان بەدوایدا دەگەڕێن لە 964 دەرکەوت و چوار رۆژە بەستۆرە بێ سۆراغە

ژووری هەواڵ

مەم ئەورەحمان ئەو پیاوە دنیادیدەیە کە چەند رۆژێکە ڤیدیۆکانی سۆشیال میدیایان تەنیوە، پیرە پیاوێکی ماندوو شەکەت، رۆژانە بە فرۆشتنی بنێشت بژێوی ژیانی خۆی دابین دەکات.

سبەینێ دەوامى وەرزى دووەمى خوێندن دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانى ناڕازیش دەڵێن، “بایکۆتى دەکەین”.

هەرچەندە وەزعى کارەبا ئەوەندە باش نییە، بەڵام جیا لەوە دانیشتوانى گەڕەکى برایەتى خورماتوو بەدەست ستوونەکانى کارەباوە گرفتار بوون و 30 دانەیان لە حەوشەى ماڵەکانیاندا چەقێنراون و مەترسى دروستکردووە.

ماوەى چوار رۆژە پیاوێکى تەمەن 50 ساڵى دانیشتووى ناحیەی بەستۆرە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، دوایین جاریش کە لە کامێراى چاودێرى دەرچووە لە دەروازەى شارى سۆران دەرکەوتووە، هەربۆیە تیمەکانى بەرگریى شارستانى لە لێوارى رووبارى گەلى عەلى بەگ دەستیان بە گەڕان کردووە.