دیالە
لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ کارمەندى وێستگەى کارەبا گیانیانلەدەستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لەسەر رێگای گشتیی کەرکوک – بەغدا، رووداوێکى هاتوچۆى سەخت روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیانلەدەستدا و هەشت کەسى دیکەش بریندار بوون.
عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتیی خورماتوو بە964ـی وت، رووداوەکە لەجۆری پێکدادان بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی هۆندا و مینی پاسێکدا، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلی مینی پاسەکە دەستبەجی ئاگری گرتووە و بەشێک لەسەرنشیانی سوتاون و ئەوانی تر توانیوانە خۆیان رزگاربکەن”.
وەک باسى دەکات، سێ کەس کە کارمەندى وێستگەى کارەباى مەنسوریەن لە پارێزگاى دیالە، گیانیانلەدەستداوە و شەش کارمەندى دیکەش بریندار بوون، کە لە مینى پاسەکەدا بوون و لە ئۆتۆمبێلى بەرامبەریش دوو کەس بە سەختى بریندار بوون.
هاتوچۆى خورماتوو ئاماژەى بەوەشکرد کە سەرجەم بریندارەکان رەوانەى نەخۆشخانەى گشتیى دیالە کراون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح