کەشوهەوای 964
كەشوهەوای كوردستان
ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و هەندێكجار هەور دەبێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە كوردستان، جارجاریش دەبێتە هەور.
لە بارەی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 25.1.2025 كەشناسی دەڵێت، پلەکانی گەرما وەك دوێنێ دەبێت، كە بە گشتی هەوا ساردە، هەروەها
خێرایى با لە نێوان لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت بە خێرایی 5تا 15 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، ئاراستەكەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت.
كەشناسی باسی ئەوەشی كردووە، مەوداى بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر: 16
سلێمانی: 13
دهۆک: 15
کەرکوک: 17
هەڵەبجە: 15
زاخۆ: 15
گەرمیان: 19