ژمارەیەک قوتابی دەچنە دەوامی قوتابخانەکانیان _ فۆتۆ: ئەرشیفی 964
بەیانیان زوو لەخەو هەڵستن
سبەینێ وەرزى دووەمى خوێندن لە قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
سبەینێ یەکشەممە، وەزرى دووەمى خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
د. سەیوان فەرەج، بریکارى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم بە 964ـى وت، دواى تەواوبوونى پشووەکانى تاقیکردنەوەى وەرزى یەکەم، سبەینێ یەکشەممە، دەوامى قوتابیان لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
بەپێى ساڵنامەى خوێندنى وەزارەتى پەروەردە بۆ ساڵى 2025، 8 تا 18ـى 1ـى 2025، تاقیکردنەوەى وەرزى یەکەمە و لە 19 تا 25ـى قوتابیان لە پشوودا دەبن و لە 26ـى ئەم مانگەوە کە سبەینێیە، دەوام دەستپێدەکاتەوە.