مارک زوکەربێرگ، سەرۆکى کۆمپانیاى مێتا
مارک نایەوێت دواکەوێت
مێتا سەروو 60 ملیار دۆلار بۆ زیرەکى دەستکرد خەرج دەکات
964+
رێبین هۆشیار
کۆمپانیاى مێتا نایەوێت لە گۆڕانکارییە تەکنەلۆژییەکان دوابکەوێت و لە یەکەم هەنگاوى ساڵى نوێدا، سەروو 60 ملیار دۆلارى بۆ پەرەدان بە ژیرى دەستکرد خەرج دەکات.
مارک زوکەربێرگ لە پۆستێکی فەیسبووکدا پرۆژەیەکی نوێى کۆمپانیا مێتای رایگەیاند، کە ئەویش خۆى دەبینێتەوە لە بەرەوپێشبردنى کۆمپانییاکەى لە زیرەکى دەستکردا.
بەپێى پۆستەکەى مارک بێت، کۆمپانیاى مێتا لە ساڵى 2025، بڕى 60 بۆ 65 ملیار دۆلارى بۆ بەرەوپێشبردنى (data centers) ژیرى دەستکردى کۆمپانیاکەى، داناوە.
بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ ئەم بەرەوپێشچونە بە بەراورد بە ساڵی پار دوو ئەوەندەیە، ئەمەش لەدوای ئەوەی کە رکابەرەکانی کۆمپانیای مێتا ملیاران دۆلاریان بۆ پەرەدان لە بواری ژیرەکی دەستکرد داناوە، یەکێک لە رکابەرەکانى مێتا مایکرۆسۆفتە کە بڕی 80 ملیار دۆلاری خستە نێو ئەم پرۆژەیەوە.
مێتا دەیەوێت لە کۆتایی ئەمساڵدا، 1.3 ملیۆن GPU بخاتە کار لە نێو پرۆژەی بەرەوپێشچوونی (data centers) و ژیری دەستکردی کۆمپانیاکەى.
بەپێى قسەى مارک، مێتا پلانی هەیە کە نزیکەی یەک مێگاوات هێز و توانا بەرهەم بهێنن و بیخەنە گەڕ بۆ ژیری دەستکردەکەیان تا بتوانێت بە توانایەکی یەکجار خێراتر کێشەکان چارەسەر بکەن.
تەرخانکردنی ئەم برە پارەیە لەلایەن مێتاوە بۆ بەرەوپێشبردنی زیرەکی دەستکردەکەیان تەنها سودی نابێت بۆ ئەو تایبەتمەندیانەی کە بە ژیری دەستکرد کاردەکەن لە فەیسبووک و ئینستگرام و واتساپ، بەڵکو مێتا دەیەوێت بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە بچێتە ئاستێکی تر لە (metaverse) و پڕۆژە گرینگە تەکنەلۆجیەکانیان.