نوێترین ئاماری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا راگه‌یاندرا

964+
توانا نه‌قی

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا، ئاماری نوێی مردن و برینداربوونی بوومەلەرزەکەی ئه‌مڕۆی توركیای بڵاوکردەوە.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری ته‌ندروستیی تورکیا رایگەیاند، ئاماری مردن له‌ توركیا و باكووری كوردستان گەیشتە هەزار و 651 کەس، هه‌روه‌ها 11 هەزار و 119 کەسیش بریندارن.
له‌ لایه‌كی دیكه‌ تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه‌، به‌ كۆی گشتی تا ئێستا زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س له‌ توركیا و سووریا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شوبات، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر باكووری كوردستان و تورکیا و رۆژئاوای كوردستان و سووریای بە توندی هەژاند، له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا هه‌ستی پێكرا و مه‌ترسی دروستكرد.