کەشێکی سارد بەڕێوەیە و بەفر بارین دەستپێدەکات
وشکە سەرماکە بەردەوام دەبێت
باران دەنگوباسی نییە
964+
ژێوار خدر
ئەم دوو رۆژە هیچ دەنگ و باسی باران نییە و پێدەچێ وشکە سەرما و کەشە هەوراوییەکە بەردەوامی هەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوای کوردستان، لەم دوو رۆژەدا هیچ بارانێک نابارێت و ئاسمانەکەشی بەگشتی هەوراوی دەبێت، ئەمڕۆ هەینی 24.1.2025، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە دوێنێ.
سبەی شەممەش ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیكەی یەک تا دوو پلە بەرزتر دەبێت لەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى
دهۆک :14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ :14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى