بەشێک لە ئەنجومەنی شارەوانی پێنجوێن - وێنە: 964
بۆ یەکدەنگی خۆیانە
لە چاک و خراپ قسە دەکەن؛ پێنجوێن ئەنجومەنی جوتیارانی دانا
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
بەشێک لە جوتیارانی پێنجوێن کۆبوونەوە و ئەنجومەنێکی تایبەتیان بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە کشتوکاڵییەکان پێکهێنا، لە رۆژی پێنجشەممەوە داوا لە جوتیاران دەکرێت بەشداربن لە کۆبوونەوەکە، بەڵام ئەنجومەنەکە گلەی لە کەمی ژمارەکە هەیە.
ئەنجومەنی باڵا لە سەرۆک، جێگری سەرۆک، راگەیاندن و ئیدارە پێکدێت.
ئەمڕۆ شەممە 18.1.2025، بەختیار قادر بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردراوە و قسەی بۆ 964کرد و وتی، لە کۆبوونەوەکەوەی ئەمڕۆدا حەوت کەس وەک ئەنجومەنی باڵا هەڵبژێردراون و کاریان داکۆکیکردنە لە مافی جوتیارانی پێنجوێن و لەکاتی پێویستدا بە گوێرەی کێشەکان بڕیار دەدەن.
بە قسەی بەختیار قادر، جیاوا لە ئەنجومەنی باڵا، ئەنجومەنێکی لاوەکیان لە نوێنەرایەتی خاوەن کارگە، نوسینگە کشتوکاڵییەکان و جوتیارانی هەموو گوندەکان هەڵبژاردووە بۆ راوێژکردن و گەیاندنی کێشەی ناوچەکانیان.
کۆبوونەوەکە بێ گلەیی نەبوو، سەرۆک هەڵبژێردراوەکە، گلەیی لە جوتیارانی پێنجوین هەبوو کە بە دەم بانگەوازەکەیانەوە نەچوون و وتی، هیچ داواکارییەکیان لە جوتیار نەبووە، تا بەشداریکردنیان لەلا قورس بکات و ئەوان، ئامانجیان لەو کۆبوونەوە و هەوڵەکانیان، دڵخۆشووونی جوتیارانە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
رێنمایی نوێ به جوتیارانى پێنجوێن درا بە زانستیانە کار بکەن
لە ماوەکانی رابردوودا، بەشێک لە جوتیارانی قەزای پێنجوێن، بەهۆی کێشەی ساغنەبوونەوە و پارەنەکردنی بەرهەمەکانیانەوە، سەردانی بەغدا و هەولێریان دەکرد و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری کشتوکاڵی کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و بەختیار قادر ئەوەشی خستەروو، کاری ئەنجومەنەکەیان خۆبەخشانەیەوە و بەردەوامیش بوون لەو کارەیان لە ساڵی 2006ەوە.
پێنجوێن ناوچەیەکی کشتوکاڵییە و خاوەنی زیاتر لە 81هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵییە.