لە هەولێر
بارهەڵگرێک تێزابى لێدەڕژا و دەستى بەسەرداگیرا
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى هەولێر دەستى بەسەر بارهەڵگرێکدا گرت کە پاترى کۆنى ئۆتۆمبێلى بارکردبوو و تێزابى لێدەڕا.
هاتوچۆى هەولێر بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر رێگاى مەخمور دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرت کە پاترى کۆنى ئۆتۆمبێلى هەڵگرتبوو و تێزابى لێدەڕژا.
وەک ئەوەى روونى کردووەتەوە، رژانى تێزابەکە مەترسیبوو بۆ بەکارهێنەرانى شەقام و ئەو ئۆتۆمبێلانەى لەدواوەى دەڕۆشتن.