کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن لە زانکۆکە

زانکۆی راپەڕین خرایە ریزبەندی زانكۆكانی جیهانی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی

964+

ژێوار خدر

بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زانکۆی راپەڕین، لە ریزبەندی زانکۆ جیهانییەکانی تایمزی بەریتانی تۆمارکرا و خراوەتە ریزبەندییەکەوە بۆ ساڵی 2025.

زانکۆکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە کە، وەک ریپۆرتەر لە دامەزراوەی تامیز (Times Higher Education) لە ساڵی 2025 دا بەشداریکردووە و بەپلەی “Reporter” لە ریزبەندی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی (Times Higher Education Arab University Rankings 2024) خراوەتە ریزبەندیەکەوە، ئەمساڵیش لەریزبەندی جیهانی تایمزی بەریتانی بەهەمان پلە قبوڵكراوە.

دەشڵێت، چوونە ناو ریزبەندیە جیهانیەکان بایەخێکی گرنگی بۆ زانکۆکە هەیە، دەرکەوتن و پێگەی زانکۆکە لە ئاستی نێودەوڵەتی زۆر زیاتر بەدەردەخات و تۆکمەتری دەکات، جگەلەوەش ئاستی توێژینەوە و کوالیتی فێرکردن و کاریگەری زانکۆ لەسەر کۆمەڵگە باشتر دەردەکەوێت.

زانکۆی راپەڕین یەکێکە لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2010 دامەزراوە، لە دوو کامپەس پێکهاتووە؛ کامپەسی سەرەکی لە قەزای رانیە و کامپەسی دووەمی دەکەوێتە قەڵادزێ.

زانكۆی راپەڕین خرایە لیستی رێبەری زانكۆ باوەڕپێكراوەك...

زانكۆی راپەڕین خرایە لیستی رێبەری زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی عێراق