یەکێکیان لە بەردەم ئاهەنگی هاوسەرگیری بوو

دوو کرێکار لە پاڵاوگەی نەوتی بێجی گیانیان لەدەستدا

964+
سیروان خورشید – دوزخوماتوو

سێ کرێکار لەکاتی کارکردندا لە پاڵاوگەی نەوتی قەزای بیجی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین، لە سەر تانکییەک دەکەونە خوارەوەو دوو کرێکاریان گیان لەدەست دەدەن، یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندارە.

یاسین مەحەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە964ـی وت، کرێکارەکان لەکاتی پاککردنەوەی یەکێک لەتانکییەکانی نەوتی پاڵاوگەکە دوای تەواوبونیان هەر سێ کرێکارەکە پێیان هەڵدەخلیسکێت و دەکەونە خوارەوە، بەهۆیەوە یەکێک لە کرێکارەکان دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات و دوانەکەی دیکەش پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەکێکی تریشیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

وتیشی، “یەکێک لەکرێکارەکان خەڵکی قەزای شەرگاتی پارێزگای سەڵاحەدین، بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجام بدات، بەڵام مەرگ یەخەی پێگرت و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لیژنەیەک لە سەلامەتی و تەندروستی کرێکارانی کارگەکان د...

لیژنەیەک لە سەلامەتی و تەندروستی کرێکارانی کارگەکان دەکۆڵنەوە