دیمه‌نێكی كاتى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدان... وێنه: شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه.
نۆرەی زیندانیانی سیاسی و مامۆستایان و فەرمانبەرانە
دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه كۆتایی هات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌اونى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدانى سنووره‌كه‌ى كۆتایی پێهێنا و سه‌رۆكى شاره‌اونیش ده‌ڵێت، زۆرینه‌ى ئه‌م كه‌سوكارانه سوودمه‌ندبوون.
پێدانى زه‌وى به‌و كه‌سوكارانه له‌رێگه‌ى تیروپشكه‌وه ئه‌نجام دراوه و بریتی بوونه له كه‌سوكارى شه‌هیدانى كیمیاباران و شه‌هیدانى سه‌نگه‌ر، كه ژماره‌یان 180 كه‌سوكار بووه.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، له‌مانگى ئابی ساڵى رابردووه‌وه ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدان كردووه و ئه‌مه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش دابه‌شكرا ئه‌و كه‌سوكارانه بوون كه تاوه‌كو ێستا نه‌هاتبوون بۆ وه‌رگرتنى زه‌ویه‌كانیان.
وتیشی “زۆرینه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان زه‌ویان وه‌رگرت و ئه‌وانه‌ى كه نه‌هاتوون وه‌ریبگرن، له‌وانه‌ن كه پێشتر سوودمه‌ند بوونه له وه‌رگرتنى زه‌وى”.
دۆسییه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدان له هه‌ڵه‌بجه داده‌خرێت و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت ده‌ست به قۆناغێكی نوێى دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كه‌ین به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و زیندانیانى سیاسی له سنوورى پارێزگاكه‌یان.
پێشتر، قایمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردبووەوە، كه لەلایەن شارەوانییەوە 593 پارچە زەوی دابەش کراوە بەسەر خانەوادەی شەهیدانی کیمیاباران و لایەنە سیاسییەکان.
لەو ژمارە پارچە زەویانەی دابەشکراوە 357 پارچەیان بۆ کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانە و 236 پارچەشیان بۆ کەسوکاری شەهیدانی لایەنە سیاسییەکانە.