لە قادسیەی کەرکوک

دوو برا بووەتە شەڕیان و یەکێکیان ئەوی دیکەیانی کوشتووە

 964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی قادسیەی دووی کەرکوک بەهۆی شەڕی نێوان دوو برا یەکێکیان ئەوەی دیکە دەکوژێت.

شەوی چوارشەممە 22.1.2025 لە گەڕەکی قادسیەی دوو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو برا یەکێکیان فیشەک دەنێت بەوەی دیکەوە و دەستبەجێ گیان لە دەستدەدات و پاشان بکوژەکە هەڵدێت.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی عروبە بە 964ـی وت، ئەو شەڕە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بووە لە نێوانیان و برا بچوکەکە یەک فیشەک دەنێت بە تەختی ناوچەوانیەوە دەستبەجێ دەیکوژێت و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێت.

وتیشی، دەستبەجێ لەلایەن عەقید ئەیاد بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عروبەوە تیمێک پێکدەهێنرێت و دوای نیو کاتژمێر لە ئاگادارکردنەوەیان بکوژەکە دەستگیردەکەن و ئەمڕۆ رادەستی دادگای دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بنەماڵەیە لە نەتەوەی عەرەبن و بەهۆی ئاوارەییەوە چەند ساڵێکە لە کەرکوک نیشتەجێن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لەسەر کوشتنی کەسێك لە ناحیەی تەکیە سێ تۆمەتبار دەستگیر...

لەسەر کوشتنی کەسێك لە ناحیەی تەکیە سێ تۆمەتبار دەستگیر کران