دیمەنی ئەو سێ تۆمەتبارەی لە تەکیەی کاکەمەند دەستگیر کراون.وێنە.پۆلیسی سلێمانی
شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە روویداوە
لەسەر کوشتنی کەسێك لە ناحیەی تەکیە سێ تۆمەتبار دەستگیر کران
توانا نەقی
لەلایەن پۆلیسی ناحیەی تەکیەی چەچەماڵەوە لهسهر دۆسیهی كوشتنی کەسێک و برینداركردنی كهسێك دیکە سێ تۆمهتبار دهستگیركران.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنەماڵە دروستبوو، بەهۆی شەڕەکەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکە بریندار بووە.
دەشڵێت، توانراوە لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی تەکیە و بەهاوکاری پۆلیسی دوکان سێ تۆمەتباری ئەو رووداوە دەستگیر بکەن.
ئێستادا تۆمهتباران (ل، ع، ع ) (د، ل، ع) (د، ل، ع) به بڕیاری دادوهر و به پێی ماددهی 406 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینهوهكان بهردهوامه.