چووەوە خوار 80 دۆلار

نرخی نەوت رووی لەدابەزین کردەوە

شۆڕش قادری

دوای هەفتەیەک نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردەوە و رۆیشتەوە خوار 80 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.1.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 79 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ بەیانی لەم کاتەدا، زیاتر لە سێ دۆلار دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، بە 75 دۆلار و 89 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی 1.99 دۆلار دابەزیوە.

نزیکەی هەفتەیەک بوو نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا بوو و لەسەروو 80 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا و بە هەفتەیەکی زێڕین بۆ ئەو زێڕە رەشە لەقەڵەم دەدرا، چونکە لە مێژبوو نرخى نەوت نەگەیشتبووە ئەو ئاستە.