
وێنە- تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
سەدا 25ی پرتەقاڵی دیالە لە خانەقینە
964+
زینوێ حەسەن
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی تۆڕی 964 دەستیکەوتووە، 25%ی کۆی بەرهەمی پرتەقاڵی پارێزگای دیالە لە قەزای خانەقینە.
کۆی بەرهەمی ئەمساڵی پرتەقاڵی پارێزگای دیالە 80 تۆن بووە، لەو بڕەش 20 تۆن پرتەقاڵ لە خانەقینە.
ئەیاد زیاد جبوری، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای دیالە بە تۆڕی 964ی وت، زۆریی بەرهەمی پرتەقاڵی ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینەکەی ئەمساڵ بووە، “پرتەقاڵە رەنگ جوان و تایبەتەکەی ئەمساڵی دیالە ئێستا لە عەلوەی پارێزگاکانە”.
هاوکات، ئیبراهیم خەلیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین بە تۆڕی 964ی راگەیاند، “ناوچەی باوەمەحمویی تا باوەپڵاوی، یەک پارچە باخ و سەوزاییە، کە خانەقینی دەوڵەمەند کردووە بە بەرهەمی ساڵانەی پرتەقاڵ و خورما و لیمۆی شیرین”.
بە قسەی ژمارەیەک جووتیاری قەزاکەش، کە تۆڕی 964 قسەی لەگەڵ کردوون، ئەمساڵ بڕێکی باش باران هەبووە بۆ پێگەیاندنی پرتەقاڵ و ئاووهەوا لەبار بوو