بە کەرەستەی خۆماڵی بەرهەم دروست دەکەن
پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی خوێندکارەکانی رادەهێنێت ببن بە خاوەنکار
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی خوێندکارەکانی رادەهێنێت ببن بە خاوەنکار و سوود لە کەرەستەی خۆماڵی ببینن بۆ دروستکردنی بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی تەندروست.
مامۆستا سۆلاڤ ئەحمەد لە بەشی زانستی خۆراک بە 964ـی وت، “خوێندکارەکانمان فێردەکەن سوود لە کەرەستەی خۆماڵی وەربگرن بۆ دروستکردنی ئەو بەرهەمە خۆراکیانەی کە ماددەی پارێزەریان تێدا نییە”.
باسی لەوەشکرد، ئەو خوێندکارانە دەتوانن دوای درەچوونیان و تەواو کردنی خوێندن، بزنسی خۆیان هەبێت و بەرهەمی تەندروست بخەنە بازاڕەوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری