رووداوێک لە بیر ناچێتەوە

ریمۆنتاداى سەدە؛ ئەو ساتەى گریان و پێکەنین، شکت و سەرکەوتن تێکەڵى یەکترى دەبن

ژووری هەواڵ

زۆرن ئەو رووداوانەى لە تۆپى پێدا گەورە و هەستیارن، بەڵام دەگمەنن ئەو ساتانەى لەبیر ناکرێن، رەنگە گۆڵەکەى خولەکى کۆتایى کۆتا گەڕى خولى ئینگلیزى لە وەرزى 2012، سەرنچڕاکێشترین رووداوى ئەو خولە بێت.

ئەگوێرۆ بەڵێنەکەى بردەسەر و تۆمارى کرد، لەو ساتەدا بێهیوایى رووى لە ئۆڵترافۆرد کرد و هاوشارەکەى لەو ساتە بەدواوە هاتە سەرتەختى پاڵەوانەکانى ئینگلیزى و جێى بە هەمووان لێژکرد.

سۆما باسى رووداوەکەتان بۆ دەکات و چرکە ساتە هەستیارەکان دەگێڕێتەوە.