خۆڵبارین لە شارێکى عێراق...وێنە: ئاژانسى دەنگوباسى عێراق
پێچەوانەن
لە هەرێم بەفر و لە عێراق خۆڵبارانە
964+
وریا فەتاح
کەشناسى عێراق پێشبینییەکانى بۆ ئەم هەفتەیە راگەیاند و دەڵێت، خۆڵبارین و رەشابا دەبێت و ئاستى بینین کەم دەبێتەوە.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى عێراق بێت، سبەینێ چوارشەممە کەشوهەوا لە هەندێک کاتدا نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، بەڵام پلەکانى گەرما هاوشێوەى رۆژانى پێشوو دەبن.
وەک ئەوەى پێشبینیکراوە، لە رۆژى پێنجشەممەوە خێرایى با چالاک دەبێت و دەبێتە هۆى دروستبوونى تۆز و خۆڵ ئەمەش وا دەکات لە هەندێ ناوچە مەوداى بینین لە نێوان 6 بۆ 8 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەتایبەت لە ناوچەکانى باشوور و ناوەڕاست.
لەبارەى کەشى رۆژى هەینیش ئەوە خراوەتەڕوو کە ئاسمان هەور دەبێت، بەڵام بەهەمان شێوە چالاکبوونى خێرایى با دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ.
کەشناسى عێراق لە بارەى کەشى رۆژى شەممەى داهاتووشەوە پێشبینى دەکات، بارانێکى کەم لە هەندێ ناوچەى عێراق ببارێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى دوو رۆژە شەپۆلێکى بەفر و باران ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە.