دیمه‌نى دوو له نه‌خۆشانى شه‌قڵاوه له به‌شی شوشتنه‌وه‌ى گورچیله... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر.
هه‌ریر و پیرمامیش سوودى لێوه‌رده‌گرن
به‌شی شووشتنه‌وه‌ى گورچیله له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌قڵاوه كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له نه‌خۆشخانه‌ى فێركاریى شه‌قڵاوه به‌شی شووشتنه‌وه‌ى گورچیله خرایه خزمه‌ت هاوڵاتیان و جگه له شه‌قڵاوه سنوورى قه‌زاكانى هه‌ریر و پیرمایش لێی سووده‌مه‌ند ده‌بن.
به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20.1.2025 به‌شه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه و لە چوار ئامێری شووشتنی گورچیلە پێکدێت و بە شێوەی 24 کاتژمێر لە خزمەتی نەخۆشدا دەبێت.
ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دەستکەوتێکی گرنگی خزمەتگوزارییە بۆ نەخۆشان لەسەر ئاستی قەزاكانی پیرمام، شەقڵاوە و هەریر.
كردنه‌وه‌ى به‌شه‌كه، بە هاوکاری رێکخراوی نیفرۆن بۆ هاوکاری نەخۆشانی گورچیلە و هەردوو رێکخراوی مرۆڤدۆستان و رێکخراوی کەوسەر كراوه‌ته‌وه.