گرافیک؛ 964+
لە زاخۆ روویداوە
کرێکارێک لەلایەن کرێکارێکی ترەوە بە چوار چەقۆ بریندار کرا
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
له زاخۆ، شه‌ڕه‌چه‌قۆ له نێوان دوو كرێكار دروست ده‌بێت، یه‌كێكیان ئه‌وه‌ى دیكه بریندار ده‌كات، به‌ڵام هێنده پێناچێت پۆلیس ئه‌و كرێكاره ده‌ستگیر ده‌كات، كه كرێكاره‌كه‌ى هاوڕێى بریندار كردووه.
رووداوه‌كه نیوەڕۆی ئەمڕۆ 20.1.2025 لە یەکێک لە خوارنگەکانی زاخۆ روویداوه، کرێکاری خواردنگەیه‌ک کە تەمەنی 19 ساڵە، چوار چەقۆی لە کرێکارێکی کۆمپانیایەكی بۆتلی غاز داوە.
وه‌ک شایه‌تحاڵه‌كان باسیان كرد، پێشتر هەردوو کرێکارەکە کێشەیان هەبوو، دوای بینینی یەکتر لە بەردەم خوارنگەکە یەکسەر بەشەڕدێن.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 راگەیاند، لە کاتی گەیاندنی بریندارەکە بۆ فریاکەوتنی زاخۆ چارەسەری تەواوى بۆ کراوە و نه‌شتەرگەریشى بۆ ئەنجامدراوە.
وتیشی “تاوانبارەکە دەستگیرکراوه و بەپێی 405 لە یاسای سزادانی عیراقی سزا دەدرێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن