لە کەرکوک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی کەرکوک و بەدیاریکراوی لە نزیک تونێلی واستی، ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد عەدنان شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، “درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی کەرکوک ئۆتۆمبێلێک لە پشتەوە لە ماتۆڕسوارێکی داوە، کاتێک گەیشتینە سەر رووداوەکە ماتۆڕسوارەکە لەسەرە مەرگدا بوو و هەر زوو گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلەکە روویداوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئامادە بە 964ـی وت، “مەفرەزەیەکی پۆلیسی ئامادە ماتۆڕسوارەکەیان بە برینداری بردووە بۆ نەخۆشخانەی کەرکوک بەڵام بەر لە گەیشتنی بەنەخۆشخانە لەناو ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکە گیانی لەدەستداوە”.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری