چه‌ند دیمه‌نێك له رووداوه‌كانى هاتوچۆ له سلێمانى كه زیانیان به ستوونهكانى كاره‌با گه‌یاندووه... وێنه: كاره‌باى سلێمانى.
سێ رووداو سێ ستوونى كاره‌بایان خست
رووداوه‌كانى هاتوچۆ له سلێمانى بوونه‌تە به‌ڵا بۆ تیمه‌كانى چاككردنه‌وه‌ى كاره‌با
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ رووداوه‌كانى هاتوچۆ له سلێمانى بۆ تیمه‌كانى چاككردنه‌وه‌ى كاره‌با ببوونه به‌ڵا، چونكه له سێ رووداوی جیاوازدا زیانیان بە سێ ستوونی كاره‌با گەیاندووە .
رووداوه‌كه‌ى یه‌كه‌میان سەرلەبەیانی لە سنوری تانجەرۆ بوو، تەكسدیەك خۆی كێشا بە ستوونێكی رووناكیدا و ستوونەكەی بەتەواوی لەزەوی دەرهێنا.
دووه‌میشیان، ئەمشەو لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود لە نزیک پردی یەکتربڕی ئارام روویدا، ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕەوی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ستوونێکی رووناکیدا کێشا، كه بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
دره‌نگانى ئه‌مشه‌ویش، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک پردی حەپسەخانی نەقیب، لە نێو بلواری شەقامەکە ستونێکی تری رووناکی بەهۆی پێکانی ئۆتۆمبێلەوە شکاوە و کەوتووه، کە بوەتە هۆی کوژانەوەی رووناکی ئەو بەشەی شەقامەکە .
كاره‌باى سلێمانى ده‌ڵێت، ئه‌م رووداوانه‌ى هاتۆچۆ بونەتە مایەی زیانی گیانی و مادی بۆ خۆیان و ستوونەکان رووناکی و بلواری شەقامەکان.
تیمه ئێشكگره‌كانیان له هه‌رسێ شوێنه‌كه راسپارد، بە هاوكاری بەشی ئامێرەكان، هه‌ر سێ ستوونه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركرد .
له فه‌رمانگه‌یه‌كی كاره‌باى سلێمانى گولـله تۆپێك دۆزرایەوە
له سلێمانى شه‌قامى سالم بە تەواوی رووناککرایەوە
