هەفتەى رابردوو 964 بە دواداچوونى بۆ کردبوو

داربڕەکەى ژاراوە دەستگیرکرا

وریا فەتاح

پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین، دەستگیرکردنى هاوڵاتییەکى سنوورى ژاراوەى بە بارێک دارى تەڕەوە راگەیاند.

هەفتەى رابردوو، 964 بەدواداچوونێکى وردى بۆ بڕینەوەى دارستانەکانى بنارى قەندیل لە سنوورى ناحیەى ژاراوە کردبوو، لە بەدواداچوونەکەدا 964، گرتەى ڤیدیۆیى ژمارەیەکى زۆرى دارى بڕاوەى لە سنوورى گوندەکانى، بەردقەڵشیو و کڵاورەشان و کوزینەى بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسى ژینگەو دارستانى راپەڕین بڵاوى کردەوە کە مەفرەزەیەکیان لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ژاراوە دەرچون بۆ سنوری بنکـەکەیان و لە ئەنجامدا هاوڵاتیەك دەستگیرکرا کە هەڵسابوون بە بڕینی داری سروشتی.

جگە لە دەستگیرکردنى هاوڵاتییەکە، دەستگیراوە بەسەر تراکتۆرێک دارى تەڕدا و پاڕاوى لێکۆڵینەوەش بۆ داربڕەکە کراوەتەوە.