"پارەی کەسێکی خواردووە"

لە زاخۆ داواکراوێک دەستگیر کرا

شۆڕش قادری

لە زاخۆ داواکراوێک دەستگیر کرا لەبەر ئەوەی پارەی کەسێکی خواردووە و بۆی نەگەڕاندووتەوە.

موقەدەم ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، “بنکەی پۆلیسی سێمالکا کەسێکیان بەناوی (م،ا،ی) دەستگیر کردووە کە داواکراو بووە و خیانەتی لە ئەمانەتـدا کردووە”.

“تۆمەتبار دانیشتووی زاخۆیە، بڕە پارەیەکی لە هاوڵاتییەک وەرگەرتووە و بۆی نەگەڕاندووەتەوە”، ئەحمەد رەمەزان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی، تۆمەتبار رەوانەی دادگای دهۆک کراوە.