دژى لێدان لە پزیشک و کارمەندان

لە تکریت سەرجەم نۆرینگەکان دادەخرێن

964+

وریا فەتاح

لقى سەڵاحەدینى سەندیکاى پزیشکانى عێراق بڕیاریاندا، لە دژى هێرشکردنە سەر پزیشکان و کارمەندانى نەخۆشخانەى فێرکارى تکریت، سەرجەم نۆرینگەکانیان دابخەن و نەخۆش نەبینن.

ئێوارەى دوێنێ، لە نەخۆشخانەى فێرکارى تکریت ژمارەیەک کەس هەڵیانوتایە سەر پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکە و سێ کارمەند و پزیشکیان بریندار کرد، بەپێى دیمەنەکان بە شەق و زلـلە دەکەونە سەر کارمەند و پزیشکەکان و لێیان دەدەن.

لە رووداوەکەدا دوو کارمەند و پزیشکێکى ژن بریندار بوون و سێ کەس لە هێرشبەرەکان دەستگیرکراون، بەڵام شەوى رابردوو لقى سەڵاحەدینى سەندیکاى پزیشکان لەسەر رووداوەکە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و بڕیاریان دا لە سبەینێ یەکشەممەوە، سەرجەم کلینکە تایبەتەکان دابخەن و نەخۆش نەبینن.

هەنگاوەکەى سەندیکا بە داخستنى کلینکەکان وەک هەڵوێستێکە بۆ پشتگیرکردنى لە هاوپشەکانیان و رێگریکردنە لە دووبارەبوونەوەى رووداوى لەم شێوەیە، داواش لە سەرۆكایەتی سەندیكا دەكەن هەنگاوێكی جیدی بگرنەبەر، بۆ ئەوەی رووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبنەوە.

بە شەق و زلـلە دەکەونە گیانى کارمەندان و پزیشکان

بە شەق و زلـلە دەکەونە گیانى کارمەندان و پزیشکان