ئێمە پێتان دەڵێین بە نیازى چییە
لە رۆژى ڤالانتاین ئەمەل سەعید کوردە سوپرایزی بۆ گەنجان هەیە
پەری ساڵح
خانمە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە بە پرچی لولەوە بۆ رۆژی ڤالانتاین سوپرایزی بۆ گەنجە عاشقەکان هەیە و دەشڵێت، لێوان لێوە لە خۆشەویستی.
کلیپی “ئازیزترینی” نوێترین کاری ئەمەل سەعید کوردەیە کە هونەرمەند رۆژ کەریم ئاوازەکەی داناوە و بڕیاریداوە لە رۆژی ڤالانتاین بڵاویبکاتەوە.
لەبارەی کلیپەکەیەوە بەشی هونەری 964 بە نامەیەک لە ئەمەل سەعید کوردەیان پرسی و ئەویش وتی، هۆنراوەکەی لێوان لێوە لە عەشق و خۆشەویستی و بۆ عاشقانی شارمان دروستکردووە، کارێکی نازدارە و پێم وابوو بۆ ئەو رۆژە شیاوە.
جیاواز لە دەرکەوتنەکانی پێشووی لەم کلیپەدا ئەمەل سەعید کوردە پرچەکەی لول کردووە، پێی وتین، بە هەموو پێوەرەکان کارەکە گەنجانەیە و پێم باشبوو ستایلەکەم تەواو گەنجانە بێت، خۆشم حەزم بە پرچی لولە.