پشکنین و هەڵدانەوەی گۆڕەکان لە بیابانی زەبی سەماوە _ وێنە: لە تەیمووری ئەنفال وەرگیراون
"زۆربەیان خەڵکی گەرمیانن"
لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە 155 روفات دۆزرانەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دوای ھەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە تەل شێخە لە پارێزگای سەماوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.1.2025 ھەڵگرتنەوەی رووفاتی ئەنفالکراوەکان کۆتاییھات و 155 رووفات لەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا بوون.
کاری تیمەکان بۆ دەرهێنانی روفاتەکان 34 رۆژی خایاندووە و سەرجەم روفاتەکان گواستراونەتەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی پشکنینی دی ئێن ئەی و دۆزینەوەی کەسوکارەکانیان.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال بە 964ى وت، “زۆرینەی ئەو کەسانەی لە گۆڕەبەکۆمەڵەکەبوون ژن و منداڵن، بەپێی جلوبەرگەکانیان خەڵکی ناوچەکانی سنوری گەرمیانن”.
ئەکرەم ساڵەح وتیشی، لە دەوری ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە چوار گۆڕی دیکە دۆزراونەتەوە و تیمەکان ئامادەن بۆ ھەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەش”.
گوڕەبەکۆمەڵەکەی پارێزگای سەماوە لە 14.12.2024 دەستکرا بە ھەڵدانەوەی.
پێداچوونەوە: هاوبەش