لە گەرمیان

بایی نزیکەی 150 ملیۆن دینار پێداویستی بۆ دوو زانکۆ دابینکرا

964+

ژووری هەواڵ

بە بڕی نزیکەی 150 ملیۆن دینار کەلوپەل و پێداویستی بۆ هەردوو زانکۆی گەرمیان و پۆلیتەکنیکی گەرمیان دابین کرا، وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت، لە داهاتوودا تاقیگەیەکی سەردەمیانەش بۆ کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان دروست دەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، بایی 50 ملیۆن دینار کەلوپەل و پێداویستی وەک سپلیت، تاقمی قەنەفە، کۆمپیوتەر، کورسی، پرنتەر و مێزی ئیداریی گەیەندراوەتە زانکۆی گەرمیان.

بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانیش، پاسێک و 50 کۆمپیوتەر و چەند پێداویستییەکی تر دابینکراوە کە بڕی 80 ملیۆن دینار تێچوویان بووە.

لە رێورەسمی رادەستکردنی پێداویستییەکاند، د.توانا نجف محەمەدخان، بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا تاقیگەیەکی سەردەمیانە لەسەر داهاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ کۆلیژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان دروست دەکرێت و لە چەند هەفتەی داهاتودا، کاری زیاتر و پارەی زیاتر بۆ زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکەن.

زانکۆی ھەڵەبجە دەیەوێ بە پڕۆژەیەک خوێندکارانی بکات بە ...

زانکۆی ھەڵەبجە دەیەوێ بە پڕۆژەیەک خوێندکارانی بکات بە خاوەنکار