خوێندنی باڵا راگەیەندراوی هەیە

ئەو وانەبێژانەی دەخوێنن دامەزراندنەکەیان لە کیس ناچێ

964+

ئەحمەد مستەفا

بە ناونیشانی، “بریارە گرنگەکە راگەیەنرا”، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینیوویەتی دەڵێت، وەزیرى خوێندنى باڵا گرفتى سەدان خوێندکارى ماستەر و دکتۆرا چارەسەر دەکات، کە وەک وانەبێژ دامەزراون.

لەسەر داواکارى بەردەوامیان بۆ وەزیرى خوێندنى باڵا، بڕیار دراوە ئەو خوێندکارانەی کە وانەبێژ بوون و بڕیاری دامەزراندنیان دراوە، چاوەرێیان دەکەن خوێندکەنەیان لە ماستەر یان دکتۆرا تەواو بکەن، بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر دامەزراندنەکەیان بکات.

وەزارەتەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە دەڵێت، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى داوە لەسەر داوایەکی وەزیری خوێندنی باڵا کە ئەو کەسانەی، بە گرێبەست دامەزراون وەک وانەبێژ و لە ئێستادا، خوێندکارى خوێندنى باڵان ماستەر یاخود دکتۆرا، مافیان پارێزراو دەبێت و لە خوێندن بەردەوام دەبن تاوەکو تەواوکردنى قۆناغى خوێندنەکەیان.

ئەو کەسانە، دواى تەواوکردنى خوێندنەکەیان ڕێکارەکانى بە گرێبەست کردن و دەستبەکاربوونیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەو مەرجەى بەکردارەکى وانەبێژ بووبن و مەرجەکانى دامەزراندیان بە گرێبەست تێدابێت، واتە لە یەک کاتدا هەردوو مافى “خوێندن” و “دامەزراندنیان” پارێزراو دەبێت.

دەقی بڵاوکراوە و نوسراوی وەزارەت؛

+964صورة من منصة (شبكة):