ژینگه‌: پێویسته‌ لاببرێت

له‌ گه‌ڕەكێكى سۆران داواى لابردنى تاوه‌رێكی ئینته‌رنێت و موبایل ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هاوڵاتیانى گه‌ڕه‌كێكى قه‌زاى ناوه‌ندى سۆران قسه‌یان كرده‌یه‌ك و داوایان له‌ قایمقامییه‌ت كرد ئه‌و تاوه‌ره‌ لاببه‌ن كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ زیانى بۆ ته‌ندروستى ئه‌وان هه‌یه‌، قایمقامییه‌تیش ژینگه‌ى راسپارد به‌دواداچوونى بۆ بكات.

تاوه‌ره‌كه،‌ تایبه‌ته‌ به‌ موبایل و ئینته‌رنێت كه‌وتووه‌ته‌ گه‌ڕه‌كی بارزان له‌ شه‌قامی شه‌هیدان و لیژنه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ش چووه‌ شوێنه‌كه‌ و به‌داواداچوون و پشكنینی خۆیان كرد.

هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامى چوونى لیژنه‌كه‌یان بۆ پشكنینى تاوه‌ره‌كه‌، ده‌ركه‌وت جگه‌ له‌وه‌ى تاوه‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر بانى ماڵێكه‌ هه‌مان كات له‌ قوتابخانه‌یه‌كیشه‌وه‌ نزیكه‌.

به‌پێی رێنمایه‌كانى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌، پێویسته‌ هه‌ر تاوه‌رێكی په‌یوه‌ندیكردن لانیكه‌م له‌ 50 مه‌تر له‌ قوتابخانه‌ یاخود شوێنه‌ گشتییه‌كانه‌وه‌ دوور بێت.

وتیشی “لیژنه‌كه‌مان پشكنینى ته‌واو ئه‌و تیشكانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ تاوه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌رده‌چن، كه‌ تاچه‌ند زیانیان بۆ ته‌ندروستى هاوڵاتیان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوه‌ره‌كه‌ 35 مه‌تر له‌ قوتابخانه‌یه‌كه‌وه‌ دووره‌ پێویسته‌ له‌و گه‌ڕه‌كه‌ لاببرێت”.

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتى شه‌پۆڵه‌كانى تیشكى ئه‌و تاوه‌رانه‌ زیانیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت له‌ پشكنینه‌كانیان دڵنیا ببنه‌وه‌ كه‌ تا چ راده‌یه‌ك ئه‌و زیانه‌یان هه‌بووه‌.

تاوه‌رى چاودێریكردن له‌ سنوورى نێوان هه‌رێمى كوردست...

تاوه‌رى چاودێریكردن له‌ سنوورى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران داده‌ندرێت

له‌مه‌ودوا چوارقوڕنه‌ به‌م تاوه‌ره‌ بناسنه‌وه‌

له‌مه‌ودوا چوارقوڕنه‌ به‌م تاوه‌ره‌ بناسنه‌وه‌

دوو گه‌وره‌ كۆمپانیای بوارى گه‌یاندن پابه‌ند ده‌كر...

دوو گه‌وره‌ كۆمپانیای بوارى گه‌یاندن پابه‌ند ده‌كرێن دره‌خت و سه‌وزایی  بچێنن