"بار نادرێ بە ئێمە و دەدرێ بە شۆفێرە ئێرانییەکان"
شۆفێرانی بارهەڵگر شەقامی تانجەرۆیان لە سلێمانی داخست
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
شۆفێرانی تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی جارێکی تر لە سلێمانی گردبوونەوە و شەقامی تانجەرۆیان داخست.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە 964ـیان وت، “هەرچەند بڕە پارەیەکی زۆر بۆ باج و گومرگ دەدەین، بەڵام بار نادرێ بە ئێمە و دەدرێ بە شۆفێرە ئێرانییەکان”.
ئاماژەیان بەوەش کرد، شۆفێرە ئێرانییەکان پارەی باج و گومرگ نادەن لەسەر سنوورەکان و بە هەرزان بار باردەکەن، بۆیە باریان پێدەدرێت.
پێشتریش شۆفێری تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی چەند جارێک لە سلێمانی گردبوونەتەوە و ناڕەزاییان دەربڕیوە، وەک خۆیان دەڵێن، هەرچەندە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەیان پێداون، بەڵام تا ئێستا بەڵێنەکان جێبەجێ نەکراون.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری