"هه‌وڵى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ین"
له بارزان به‌رازێک ئۆتۆمبێلێكی وه‌رگه‌ڕاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكى بارزان، به‌رازێک دێتە سه‌ر رێگایه‌كی گشتى و خۆى ده‌كێشێت به ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌ک، له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ى وه‌رگه‌ڕاند.
رووداوه‌كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له نزیك گوندى خەلان روویداوه.
964 چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندى به موقەده‌م موحسین ته‌حسین وته‌بێژى هاتوچۆى سۆران كرد له‌باره‌ى چۆنیه‌تى رووداوه‌كه و زیانه‌كانى به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆشیاری و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه به 964ـى وت، ئاگادارى ئه‌م رووداوه‌ن و رووداوه‌كه‌ش به رێكه‌وت دروستبووه نه‌ك ئه‌وه‌ى خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه به ئه‌نقه‌ست له به‌رازه‌كه‌ى دابێت.
وتیشی “هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین قه‌ره‌بووى زیانه‌كانى خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه بكرێته‌وه”.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش كاتێك ورچێك له گوندێكی مزوریان په‌لامارى هه‌نگى هه‌نگەوانێكی دابوو زیانى زۆرى پێگه‌یاندبوو، به‌هه‌وڵى ئه‌وان قه‌ره‌بوو كرایه‌وه.
ملازم سدیق ده‌ڵێت، هیچ كه‌سێك نییه حه‌زبكات خۆى زیان به‌خۆى بگه‌یه‌نێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و شۆفێره‌ش به‌رازه‌كه‌ى بكوشتایه ئه‌وا هه‌ڵوێستێكی دیكه‌یان ده‌بوو.