هەواڵەکان

بانگدانی تورکی و فارسی قەدەغەیە و بیر لەوەش مەکەوە بەم رێگایەدا بڕۆی

ژووری هەواڵ

بەیەکجاره هەردوو شێوازی بانگدانی فارسی و تورکی لە هەموو مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان قەدەغەکران.

دیسان بیرتان دەخەمەوە بۆ ئەم چەند رۆژە بەهیچ شێوەیەک خۆتان مەدەن لە رێگا داخراوەکانی نێوان راپەڕین و سلێمانی چونکە رێگەداخستن بەردەوامەو خەڵکە ناڕازییەکە دەڵێن بە هیچ شێوەیەیک نایکەینەوە.

شوێنەکانی بەرگری شارستانی سۆران عاسییەو بە ئاسانی کاری خۆیان بۆ ناکرێت، بۆیە ئێستا بەهیوان تیمێکی فڕۆکەوانییان بۆ دابندرێت و ئیشەکەیان کەمێک ئاسان بکات.

سلێمانی خەریکە بە تەواوەتی دەستی خۆی دەوەشێنێت لە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر، فەرمانگەی کارەبا دەڵێت ژمارەی ئەو ماڵانە زۆر زۆر بوون کە وزەی خۆریان داناوە.