"له جێی شووتى به‌ڕوو بچێنن"
رێنمایی نوێ به جوتیارانى پێنجوێن درا بە زانستیانە کار بکەن
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
لە پێنجوێن، رێنمایی نوێ به جوتیاران درا كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستى كارى كشتو‌كاڵى بكه‌ن، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ى زه‌ویه‌كانیان پشوو بدات و هه‌میش به‌رهه‌مه‌كانیان له‌جاران باشتى بێت.
رێنمایه‌یكان له چوارچێوه‌ى سیمینارێکی تایبەت بە گرنگی کشتوکاڵی بەردەوام له‌لایه‌ن د. محەمەدی خانێ به‌ڕێوه‌چوو.
د. محەمەد به 964ـى وت، دەبێت جوتیاران ژینگەپارێزانە کار بکەن و بەرهەمەکانیان بەشێوەی زانستی بەرهەم بهێنن.
وتیشی “جوتیارانی پێنجوێن هەوڵێکی زۆر دەدەن و زۆر هیلاک دەبن بۆ ئەوەش دەبێت جوتیاران ئاوێکی کەم بۆ بەرهەمێکی زۆر بەکاربێنن زیاتر پەرە بە لایەنی ئۆرگانیکی بدەن”.
باسی لەوەشکرد کە، ئەگەر جوتیاران بتوانن بەرهەمێکی ژینگەیی بەرهەم بهێنن وەک بەڕوو کە خۆی خۆرسکانە و بێ ئاو گەشەدەکات بەڵام بەرهەمێکی وەک شووتی ئاوێکی زۆری تێدا سەرف دەکرێت و بە نرخێکی کەمیش دەفرۆشرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن